سەردێڕ:

​ترەمپ کاتی سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنای ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2020-03-25

154016 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دەیەوێت لە رۆژی ١٢ی مانگی داھاتوو سەردەکەون بەسەر کۆرۆنادا، کە لە ھەمان کاتدا جەژنی قیامە (رزگاربوونی مەسیحە)، ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی بچنەوە سەر کارەکانیان.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەکەی بەردەوامە لە ھەڵسەنگاندنی دۆخەکە و تا ١٢ی مانگی داھاتوو، بەسەر دوژمنە نەبینراوەکەدا (ڤایرۆسی کۆرۆنا) سەردەکەون.

راشیگەیاند، "لەبەرئەوەی جەژنی قیامە رۆژێکی زۆر تایبەتە بۆ من، ئەوا وەکو دواکات بۆ کردنەوەی ئەم وڵاتە جوانەش دایدەنێم".

دواتر، ترەمپ وادەرکەوت کە لە بیرۆکەکەی پەشیمان بووبێتەوە و ئاماژەی بەوەدا، "ئێمە تەنیا کاتێک رێگە بە ئاسایی بوونەوەی ژیان و ھاتنەدەرەوەی خەڵکی دەدەین کە بزانین دۆخەکە باشە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین رێژەی توشبوون بە کۆرۆنای تێدایە و تا ئێستا نزیکەی ٥٥ ھەزار توشبوون و ٧٨٤ گیانلەدەستدانی تێدا تۆمارکراوە.