سەردێڕ:

هەولێر.. دوو توشبووی دیکەى کۆرۆنا تۆمارکران

دوو پیاون
فۆتۆ: 
2020-03-25

15869 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستى ڕایگەیاند، دوای پشکنین دەرکەوتووە دوو پیاوی دیکە لە  هەولێر توشی کۆرۆنابوون.

وەزارەتی تەندروستى لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ ٢٥ی ئازار، ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا، هەردووک پیاون و تەمەن ٣٥ ساڵن و دانیشتووی شاری هەولێر.

  بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا ٩٩ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە بەجۆرێک ٦٧ توشبوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ٣٠ توشبوو لە پارێزگای هەولێر و دوو توشبووش لە دهۆک، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و ٢٧ حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.