سەردێڕ:

​​نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا

فۆتۆ: 
2020-03-25

59653 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا  بە یەک هەزار و ٦٢٥ دۆلارە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە یەک هەزار و ٦٢٥ دۆلار و نرخی یەک گرامیش بریتییە لە ٥٢ دۆلار و ٢٩ سەنت.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٢ هەزار و ٢٨٨ دۆلار.

هاوکات بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٣٧ ھەزار دینارە.

 نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٦٧ ھەزار دینارە.

 نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٢٩١ ھەزار دینارە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، جیهان بە دۆخێکی دژواردا تێدەپەڕێت و لێکەوتەی ئەو دۆخەش وایکردووە نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاستی خۆی داببەزێت، بەڵام نرخی زێڕ و دۆلار بەرزببنەوە.