فۆتۆ:
2020-03-25
15724 جار خوێندراوەتەوە
دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، کەرکوک، ئاسۆ ئەحمەد
ئەو ئافرەتەى کە ئەمڕۆ لە کەرکوک وەک توشبووى کۆرۆنا تۆمارکرا، گیانى لەدەستدا.
دلێر سەمەد ، ئەندامی لیژنەی شانەی قەیرانەکان لەکەرکوک بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، ئەو ئافرەتە٧٠ساڵەی ئەمشەو بەتوشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمار کرا، بەهۆى ناجێگیرى بارى تەندروستییەوە گیانی لەدەستدا .
سەبارەت بەو توشبووەى گیانى لەدەستداوە، کەریم وەلی بەڕێوەبەرى تەندروستیى کەرکوک بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، ئەو ئافرەتە تەندروستی ناجێگیربووە و پێشتریش سەردانی هیچ وڵاتێکی نەکردووە و نازانرێت چۆن ڤایرۆسەکەى بۆ گواستراوەتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا هەشت حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە کەرکوک تۆمارکراوە کە شەشیان رەوانەى ماڵەوە کران و توشبوویەکیش گیانى لەدەستداوە و تەنیا یەک توشبوو لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تاوەکو ئێستا ٣١٧ توشبووی کۆرۆنا لە عێراقدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش ٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٥ کەسیش بەتەواوی چاکبوونەتەوە.