سەردێڕ:

زانایەکی خاوەن خەڵاتی نۆبڵ پێشبینی كاتى کۆتایهاتنی کۆرۆنا دەکات

فۆتۆ: 
2020-03-25

162421 جار خوێندراوەتەوە

پرۆفیسۆر مایکڵ لیڤیت زانایەکی (بەریتانی، ئەمەریکی، ئیسرائیلی) یە و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵە لە زانستی کیمیا بۆ ساڵی ٢٠١٣، پێشبینی ئەوەدەکات کە جیهان لە ماوەیەکی کەمدا دەتوانێت کۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بکات وەک لەوەی پێشبینی بۆ دەکرێت.

مایکڵ لیڤیت کە زانای بواری بایۆفیزیکسە و تاقیگەیەک بەرێوەدەبات لە زانکۆی ستانفورد لە کالیفۆرنیا، پێی وایە کە ئامارە فەرمییەکان پاڵپشتی ئەو هەموو ترس و قەلەقی و دڵە ڕاوکێ و ئەگەرەکانی مردنی ملیۆنان و تێکچونی دۆخی گەورەی کۆمەڵایەتی جیهان بۆ ساڵێک ناکەن.

پێشتريش پێشبنییەکانی ئەو زانایە سەبارەت بەشێوازی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و ئاماری توشبووان و ژمارەی گیانلەدەستدان و کاتی کۆنتڕۆڵکردنەکەی لە چین نزیک بوون لە داتا ڕاستەقینەکانەوە دوای کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە.

لەبری ئەوە داتاکانی چین و داتای کەشتی ئەمیرەی ئەڵماس (ئەو کەشتییەی لە سەرەتای مانگی دوو دا دوای بەجێهێشتنی ژاپۆن ڤایرۆسەکە  تیایدا بڵاوبوەوە) ئەوە دەردەخەن کە بەرگریی سروشتی لەشی مرۆڤ بەهێزە و زۆرێک لە مرۆڤ بەرگرییەکی لەشی بەهێزیان هەیە دژی ڤایرۆسەکە.

مایکڵ لیڤیت بە ڕۆژنامەى لۆس ئەنجلۆس تایمزی ڕاگەیاندووە، ئەوەی پێویستە کۆنتڕۆڵی بکەن ترس و تۆقاندنە، لەکۆتاییدا هەموو باشدەبن.

پرۆفیسۆر مایکڵ لیڤیت تەمەن٧٢ ساڵ، هەڵگری خەڵاتی نۆبڵە لە بواری کیمیادا، هەرچەندە زانای بواری ڤایرۆس و پەتاکان نییە، بەڵام تێگەیشتنێکی ئاڵۆز و نائاسایی هەیە بۆ داتا و ئامارەکان.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی لۆس ئەنجلس تایمز و زەتایمز