سەردێڕ:

تورکیا.. حەوت کەسی دیکە بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-03-25

2252 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى تەندروستى تورکیا رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا حەوت توشبووى دیکەى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

فەخرەدین کۆجا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر ئاماژەى بەوەکردووە، لە ئەنجامدانى پشکنین بۆ سێ هەزار و ٩٥٢ کەسدا، ٣٤٣ حاڵەتى نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە توركيا تۆمارکراوە .

روونیشیکردووەتەوە، شەش کەس لەوانەى گیانیان لەدەستداوە بەتەمەن بوون و یەکێکیشیان نەخۆشی درێژخایەنى هەبووە.

باسی لەوەشکردووە،" ئەگەر گيانلەدەستدانيشیان هەبێت هێشتا بۆ توركيا درەنگ نييە، پابەندبوون، رێگە لە بەرزبوونەوە دەگرێـت."، داواشی لە هاوڵاتیان کردووە، رێنماييەكان جێبەجێ بکەن بە هێزين.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ژمارەى توشبووان لە تورکیا بۆ هەزار و ٨٧٢ کەس و ژمارەى گیانلەدەستدانەکانیش بۆ ٤٤ کەس بەرزبووەتەوە.