سەردێڕ:

مەسرور بارزانى و یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بە تەلەفۆن قسەیانکرد

فۆتۆ: 
2020-03-25

5385 جار خوێندراوەتەوە

لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم و مارشال بیلینگسلی یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا تاوتوێی پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى هەرێم و ئەمریکایان کرد.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیى حکومەتى هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە پەیوەندییەکەدا مەسرور بارزانى تیشکی خستە سەر ئەو رێکارانەی بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گیراونەتەبەر و میکانیزمەکانی هاوکاریکردنی هەرێم لەلایەن ئەمەریکاوە.

باس لەوەشکراوە، "سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوون لە سەر کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان دا."