سەردێڕ:

​​وەزارەتی تەندروستی: هەر نەخۆشخانەیەکی ئەهلی ٢٥%ی نرخەکانی دانەبەزێنێت دادەخرێت

فۆتۆ: 
2020-03-24

6237 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، هەر نەخۆشخانەیەکی ئەهلی ٢٥%ی نرخەکانی دانەبەزێنێت دادەخرێت

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، داوا لەسەرجەم نەخۆشخانە ئەهلییەكانی هەرێمی كوردستان كراوە كە لە ٢٥%  نرخەكانیان دابەزێنن و هەر نەخۆشخانەیەكیش پابەند نەبێت بە فەرمانەكەوە دادەخرێت.

ئەم بڕیارەی وەزارەت لە کاتێکدایە بەشێک لە هاوڵاتیان گلەیی ئەوەیان دەکرد کە سەرباری دۆخی خراپی خەڵک و نەمانی کار و بژێوی، نەخۆشخانەکان نرخەکانیان گرانترکردووە.

ئەوەش لەکاتیکدایە، لە هەرێمى کوردستان بە هۆى مەترسى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە ماوەى ١١ ڕۆژە قەدەغەی هاتوچۆ لە شارەکانی هەرێم ڕاگەیەندراوە و تا ڕۆژى ١ی نیسان بەردەوام دەبێت.