سەردێڕ:

روحانی: بەهۆی کۆرۆناوە نیوەی کارمەندانی دەوڵەت لە ماڵەوەن

فۆتۆ: 
2020-03-24

2326 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئێران رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە نیوەی کارمەندانی دەوڵەت لە کاردا نین و مۆڵەتیان پێدراوە لە ماڵەوە بن.

تەلەفزیۆنی فەڕمی ئێران بڵاویکردەوە، کە حەسەن روحانی، سەرۆکی ئێران رایگەیاندووە، "ناردنە ماڵەوەی نیوەی کارمەندانی دەوڵەت یەکێکە لەو رێکارانەی بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتوومانەتەبەر."

راشیگەیاندووە، "رێکارێکی دیکە بریتی بوو لە ئازادکردنی بەندکراوان کە تاوەکو دەوروبەری ٢٠ی مانگی داهاتوو درێژدەکرێتەوە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی بە سەختی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩)ی تێدا بڵاوبووەتەوە و بەپێی ئاماری فەڕمی حکومەتی ئەو وڵاتە، تا ئێستا ٢٤ هەزار و ٨١١ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و هەزار و ٩٣٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هاوکات، هەشت هەزار و ٩٣١ کەسیش لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.