سەردێڕ:

ژووری بازرگانی سلێمانی: خۆراک و ماددە پاکەرەوە و تەندروستییەکان لە دەروازەکانەوە هاوردەدەکرێن

فۆتۆ: 
2020-03-24

1939 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، سلێمانى، ژاڵە محەمەد

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیاردرا بە هاتنەناوەوەی خۆراک و ماددە پاکەرەوە و تەندروستیەکان لە دەروازەکانەوە بە شێوەیەکی تەندروست.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، "پاش پەیوەندیمان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و قائیمقام و وەزیری بازرگانی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی گومرگ، بڕیاردرا بەهاتنە ناوەوەی خۆراک و ماددە پاکەرەوە و تەندروستیەکان لە دەروازەکانەوە بەشێوەیەکی تەندروست".

ئاماژەى بەوەشکرد، "لە ئێستادا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی بازرگانان ئاگادار دەکاتەوە بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم دەتوانن کاڵاکانیان لە دەروازەکانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکەن".

هاوكات، ڕۆژى یەکشەممە ٢٢ ى ئەم مانگە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، پێداویستی لە تەواوی کۆگاکانی خۆراکدا هەیە و پێویست ناکات هاوڵاتیان بۆ کڕینی پێداویستی زۆر بچنە مارکێتەکان.

ئەوە لە کاتێکدایە، رێکارەکانى رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا توندترکراون دواى ئەوەى ژمارەی توشبووان لە هەرێم بەرزبووەوە وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی نوێی بڵاوكردەوە و ماوەی قەدەغەی هاتوچۆى لە هەرێمی كوردستان تاوەکو ١ی نیسان درێژکردەوە.




‌بەپەلە