سەردێڕ:

هۆکارەکانی هەوکردنی پووک چین؟

فۆتۆ: 
2020-03-24

11805 جار خوێندراوەتەوە

هەوکردنی پووک واتا هەوکردنی شانەکانی دەوری ددانەکان کە بە گشتی لە ئەنجامی پاکڕانەگرتنی ددانەکانەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، لە نیشانەکانیشی بریتییە لە سووربوونەوە و زوو خوێنبەربوونی پووک لەکاتی پاککردنەوەی ددانەکاندا.

هەوکردنی پووک کاتێک روودەدات کە پاشماوەی خۆراک و لیک و بەکتریا پێکەوە توێژێک دروستدەکەن لەسەر ددانەکە، ئەگەر لانەبرێت رەقدەبیت و هەوکردنی پووک دروستدەکات.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی " medicinenet" هەوکردنی پووک چەندین هۆکاری هەیە، بەڵام بە گشتی دەکرێت یەکێک یان زیاتر لەمانە هۆکار بن:

١. جگەرەکێشان

٢. ناڕێکی ددانەکان.

٣. گۆڕانی کارکردنی هۆرمۆنەکان لە ساڵانی سەرەتای پێگەشتندا.

٤. شێرپەنجە و دەرمانەکانی شێرپەنجە.

٥. دڵەڕاوکێ.

٦. هەناسەدان بە دەم.

٧. خراپی سیستەمی خواردن.

٨. شەکرە.

٩. کەمیی لیک.

ب.ع