سەردێڕ:

​چین.. سبەینێ بە فەڕمی قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگای هوبەی هەڵدەگیرێت

فۆتۆ: 
2020-03-24

4694 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی پارێزگای هوبەی رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە، جگە لە شاری وهان، بە فەڕمی و بە تەواوی قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی پارێزگاکە هەڵدەگیرێت.

کۆمسیۆنی تەندروستی پارێزگای هوبەی رایگەیاند، "لە سبەینێ ٢٥ی ئازارەوە، تەواوی رێنماییەکان بۆ قەدەغەکردنی هاتوچۆ هەڵدەوەشێتەوە، بەڵام ئەو بڕیارە شاری وهان ناگرێتەوە."

راشیگەیاند، "لە ٨ی مانگی داهاتوودا، قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری وهانیشدا هەڵدەگیرێت."

شاری وهانی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پایتەختی پارێزگای هوبەیە کە دەکەوێتە ناوەڕاستی چینەوە.

باس لەوەش کراوە، لە دوای ٨ی مانگی داهاتووەوە، دانیشتوانی وهان دەتوانن شارەکە جێبهێڵن، بەڵام هەرکەسێک کۆدێکی تەندروستی بۆ دروستدەکرێت و لەسەر بنەمای ئەو کۆدە دەتوانێت هاتوچۆ بکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە، شاری وهانی چین لە حاڵەتی باری لەناکاودایە و هاتوچۆکردنی تێیدا راگیراوە.


‌بەپەلە