سەردێڕ:

راستیی ڤیدیۆی ئەو شێرانە چین کە بە شەقامەکانی روسیادا بڵاوبوونەتەوە؟

فۆتۆ: 
2020-03-24

32681 جار خوێندراوەتەوە

 لەم کاتانەدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوە، وڵاتان چەندین رێکاری جیاوازیان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە گرتووەتەبەر، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەی شێرێک بڵاوکرایەوە گوایا ڤلادیمیر پوتین شێری لە وڵاتەکەیدا بڵاوکردووەتەوە تاکو ھاوڵاتیان لە ماڵەوە بمێننەوە، بەڵام ئەم بابەتە ھیچ راستییەکی تێدا نییە.

بەشێک لە بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد، ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیا بەمەبەستی رێگریکردن لە ھاتنەدەرەوەی خەڵکی بۆ سەر شەقامەکان ٨٠٠ شێری بە وڵاتدا بڵاوکردووەتەوە.

لەگەڵ بڵاوکراوەکانیشیاندا وێنەی شێرێک ھەبوو، بەڵام وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٤ و لە شاری جۆھانسبێرگی باشوری ئەفریقا گیراوە، ھیچ پەیوەندییەکی بەم پەتایەوە نییە.

شێرەکە ناوی کۆڵۆمبۆسە و لەلایەن تیمێکی فیلمسازییەوە بە مەبەستی وێنەگرتن لە باخچەیەکی ئاژەڵانی ناوچەکەوە ھێنرابوویە دەرەوە، واتا بەرەڵانەکراوە و بە شاردا بگەڕێت.