سەردێڕ:

​هەولێر.. شەش توشبووی دیکەى کۆرۆنا تۆمارکرا

دوانیان منداڵن
فۆتۆ: 
2020-03-24

32774 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستى هەرێم ڕایگەیاند، شەش کەسی دیکە لە هەولێر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.

وەزارەتی تەندروستى هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش توشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکراوە.

ڕاشیگەیاندووە،  لە نێو توشبووەکاندا دوو منداڵی تەمەن یەک ساڵی و نۆ ساڵی و سێ ئافرەت و یەک پیاو هەیە.

 بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا ٩١ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە بەجۆرێک ٦١ توشبوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ٢٨ توشبوو لە پارێزگای هەولێر و دوو توشبووش لە دهۆک.

هەر بەپیی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، تا ئێستا ٢٢ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری سلێمانی بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە.