سەردێڕ:

پیاوێک بەھۆی جێبەجێنەکردنی بڕیاری کەرەنتین ​٣٣ ھەزار دۆلار سزادرا

فۆتۆ: 
2020-03-24

18291 جار خوێندراوەتەوە

لە تایوان پیاوێک گرانترین شەوی لە ژیانیدا بەسەربرد، دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بە ٣٣ ھەزار دۆلار سزایاندا بەھۆی ئەوەی پێشێلی کەرەنتینکردنی کردووە و چووەتە دەرەوە بۆ یەکێک لە یانە شەوانەکان.

ڕۆژنامەی ئاسای تایمز بڵاوی کردەوە، ئەو پیاوە لەسەر داوای خۆی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە و دوو ھەفتە لە ماڵەکەی خۆیدا کەرەنتین بکرێت، بەڵام ئەو شەوە چووەتە دەرەوە.

بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەو کردەوەیان بە خراپ ناوبردووە و بۆیە ئەو سزا قورسەیان داوە.

بە پێی رێنماییەکانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، ھەر کەسێک لە دەرەوە و شوێنە قەرەباڵغەکان ببینرێت سزای دارایی قورس دەدرێت بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار .

لە ئێستادا چین و کۆریای باشور وتایوان و سەنگافورە کە سەرکەوتوبوون لە کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنادا، شەپۆلێکی نوێی توشبوون بە کۆرۆنایان تێدا تۆماردەکرێت بەھۆی گەڕانەوەی ھاوڵاتیانیان لە دەرەوە.

بۆیە حکومەتی تایوان لە ئێستادا ڕێگە نادات خەڵکی وڵاتانی دیکە بێنە ناو وڵاتەکەیەوە و ئەو ھاوڵاتییانەی خۆشیان کە لە دەرەوەوە دەگەڕێنەوە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ کەرەنتینیان دەکەن.

وڵاتی تایوان ھەرچەندە ھاوسنورە لەگەڵ چین کە شوێنی سەرھەڵدانی پەتاکەیە، بەڵام ژمارەی توشبووان زۆر کەمبووە کە ١٩٥ کەس بووە و تەنھا دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.