سەردێڕ:

ئەوقافی هەولێر ئاگادارییەکی بەپەلەی بۆ مزگەوتەکان بڵاوکردەوە ​

فۆتۆ: 
2020-03-24

282100 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر ئاگادارییەکی بە پەلەی بۆ مزگەوتەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، پێویستە لە بڵنگۆی مزگەوتەکانەوە داوا لە هاوڵاتیان بکرێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.

بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر  لە ئاگادارییەکەیدا بۆ پێشنوێژى مزگەوتەکان ڕایگەیاندووە "بە مەبەستى پاراستنى گيانى هاوڵاتيان لە ڤايرۆسى كۆڕۆنا لەسەر فەرمانى  ژووری ٸۆپراسیۆنی ھەولێرو و ليژنەى بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆڕۆنا بڕیاردراوە  لە ئەمڕۆوە هاتوچۆ بە پيادە قەدەغەبکرێت".

ئەوەشی تێداهاتووە "بۆيە داوا لە بەڕێزتان دەکەين كە ئەمڕۆ لە دواى هەموو بانگەكان لە بڵندگۆى مزگەوتەكان هاوڵاتيان ئاگادار بكەنەوە كە  بە پيادە ھاتوچۆ نەکەن و لە ماڵەكانيان بمێننەوه".

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت دەرەنگانێکى شەوی ڕابردوو ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای پارێزگای هەولێر لە دوای کۆبوونەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "جگە لەقەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمۆبێل، هاتوچۆی پیادەش لەسەرجەم کۆڵانەکانی قەزا و ناحییەکان و ناوەندی شاری هەولێر قەدەغەیە، تەنها بۆ حاڵەتی کڕینی خۆراک و پێویستی زۆر زەرور نەبێ، هیچ کەسی تر ڕێگە پێدراو نییە، بۆ ئەو مەبەستە تەواوی هێزە ئەمنییەکان بڵاوەی پێکراوە، هەرکەسێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات دووچاری لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە".