سەردێڕ:

کەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی دێت؟

فۆتۆ: 
2020-03-23

167630 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی توێژنەوەیەکی بەریتانی، پێدەچێت ڤایرۆسى کۆرۆنای نوێ بۆماوەی  ١٨ مانگ بەردەوام بێت.

زانکۆی ئەمبیریال کۆلبێدجی لەندەن، کە یەکێکە لە زانکۆ بەناوبانگەکانی جیھان، ھەفتەی رابردوو توێژینەوەیەکی لەسەر  سیاسەتی (بەرگری یەکجارەکی) بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسى کۆرۆنا ئەنجامدا، کە بریتییە لە گرتنەبەری چەند ڕێوشوێنێک لەوانە، کەرەنتینکردنی شارەکان، سەپاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ، کەرەنتینکردنی توشبووان، کە ئەوە لە ئێستادا بەریتانیا گرتویەتییەبەر .

توێژینەوەکە دەریخستووە، بۆ ئەوەی لە گەورەیی کارەساتەکە کەمبکرێتەوە و ڕێیپێبگیرێت، دەبێت کۆمەڵە ڕێوشوێنێکی بەپەلە و خێرا بگیرێتەبەر، کە چەند مانگێک بەردەوام بێت، لەبەر ئەوەی ژیانی دوای سەرھەڵدانی کۆرۆنا زۆر جیاوازە لە ژیانی پێش سەرھەڵدانی کۆرۆنا.

بەپێی رۆژنامەی جیروالیزمی ئیسرائیلی، ئەو توێژینەوەیە بووە ھۆی ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕێوشوێنی توندو خێرا بگرنەبەر بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسى کۆرۆنا.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دەسەڵاتدارانی وڵاتان بەکردار نایانەوێت شەڕی ئەم  دوژمنە بکەن، لەبەرامبەر ئەوەدا دەیانەوێت کۆنترۆڵی بکەن و کەمی بکەنەوە، ئەوەش لەبەر ترسیان لەبەردەوامی دروستبوونی قەیران لە وڵاتەکانیان بۆماوەیەکی زۆر کە ئەوەش توڕەیی گەلەکانیانی لێبکەوێتەوە.

پێشبینی توێژینەوەکان دڵخۆشکەرن  بە گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی و گەڕانەوەی دۆخی ئابوری بۆسەر رێگا دروستەکەی کە ئەوەش نایەتەدی تا پێش ١٨ مانگی دیکە.

بەپێی رۆژنامە ئیسرائیلییەکە، داخستنی فرۆکەخانەکان بۆ ماوەی ساڵێک و گەشتنەکردن، وەک ساڵانی سەدەی ١٨ی لێدێت.

توێژینەوە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ھەندێک لایەنەوە کۆرۆنا ھەڕەشەی لە وڵاتانی پێشکەوتو و زیاترە لەو وڵاتانەی سیستمی تەندروستییان لاوازە یان ھەر نییانە.

ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئێستادا لە ١٧٠ وڵاتدا بڵاوبووەتەوە و زیاتر لە ٣٤٠ ھەزار کەس توشبوون و ١٥ ھەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

‌بەپەلە