سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی لە بارەی کۆرۆناوە داوایەک ئاڕاستەی گەلی رۆژئاوا دەکات

فۆتۆ: 
2020-03-23

6260 جار خوێندراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی ھەسەدە داوایەک ئاراستەی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات کە پابەندی ڕێنماییەکانی ئیدارەی خۆجێی بن بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

عەبدی لە تویتێکیدا داوا دەکات پابەندی ڕێنمایی و گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بن بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای نوێ.

عەبدی دوپاتیدەکاتەوە کە بە ھەموو شێوەیەک کاردەکەن بۆ ئەوەی پێیان بکرێت لە پێناو پاراستنی گەلی رۆژئاوا و پابەندبوونی تەواو بە بڕیارەکانی ئیدارەی خۆجێیەتی رۆژئاوا.

مەزڵوم عەبدی لە کۆتایدا دەڵێت، ئومێدیان وایە ئەم قۆناغەش بە سەلامەتی تێپەڕدەبێت و کۆتایی بە کۆرۆنا دێت.

ھەرچەندە تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان تۆمارنەکراوە، دوێنێ یەکشەممە یەکەم حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە سوریا کە رۆژئاوای کوردستان بەشێکە لەو وڵاتە تۆمارکرا کە کەسێکبووە لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوەو یەکەم وڵاتیی رۆژھەڵاتی ناوەراستیش بووە کە تا رۆژی شەممە ھیچ حاڵەتێکی کۆرۆنای تێدا تۆمارنەکرابوو، پێشتریش ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ھۆشداریدابوو لەوەی سوریا و رۆژئاوای کوردستانیش بەشێکە لەو وڵاتانەى مەترسی خێرا بڵاوبوونەوەی پەتاکەی لەسەرە.