سەردێڕ:

تەندروستی ئێران: لە ٢٤ کاتژمێردا هەزار و ٤١١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

فۆتۆ: 
2020-03-23

1840 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤١١ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون و ١٢٧ کەسیش بەهەمان هۆکار گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە بڵاوکراوەی رۆژانەیدا لەبارەی کۆرۆناوە رایگەیاند، کۆی گشتی توشبوون بۆ ٢٣ هەزار و ٤٩ کەس و گیانلەدەستدانیش بۆ هەزار و ٨١٢ کەس بەرزبووەوە.

راشیگەیاند، "تا ئێستا هەشت هەزار و ٣٧٦ کەسی توشبوو، لە پەتاکە چاکبوونەتەوە."

ئاماژە بەوەشکراوە، ٨٠%ی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لەسەرو ٦٠ ساڵەوەیە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زیاتر لە ١٥٠ ناوچە و وڵاتی دنیادا بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە ٣٤٠ هەزار حاڵەتی توشبوون و زیاتر لە ١٤ هەزار گیانلەدەستدانیش تۆمارکراون.

لەگەڵ ئەوەشدا، زیاتر لە ٩٩ هەزار توشبوو لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.

هـ.ب

‌بەپەلە