سەردێڕ:

ئایا خواردنی سیر لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتپارێزێت؟

فۆتۆ: 
2020-03-23

25965 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا، کۆمەڵێک هەواڵ و زانیاریی لەبارەیەوە بڵاوبوونەتەوە، یەکێک لەوانە خواردنی سیرە کە گوایە ڕێگری دەکات لە توشبوون بەو نەخۆشییە.

ماڵپەڕی لوبنان٢٤ لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، لەنێو خەڵکیدا بڵاوبووەتەوە کە خواردنی سیر یان ئەو گیراوانەی لە سیر ئامادە دەکرێن بەسوودن بۆ بەدوربوون لە کۆڤید ١٩، وەزارەتی تەندروستیی ئیمارات ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو زانیارییانەی لە ئینتەرنێت بڵاودەکرێنەوە زۆربەیان ڕاستنین، بەتایبەت کە دەوترێت خواردنی سیر وەک ڕێگەیەکی خۆپارێزییە بۆ توش نەبوون بە کۆرۆنا، بەڵام ئەو زانیارییە ڕوون نییە.

لە تویتێکی وەزارەتەکدا هاتووە، ڕاستە سیر یەکێکە لە خواردنە بەسوودەکان و ماددەی دژە بەکتریایی تێدایە، بەڵام تاکو ئێستا هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە بیسەلمێنێت خواردنی سیر  ڕێگری دەکات لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

Image result for garlic benefit to corona coronavirus

ئ.ل