سەردێڕ:

​ئيتاليا.. ژمارەى گيانلەدەستدان بە كۆرۆناى گەيشتە پێنج هەزار و ٤٧٦ كەس

فۆتۆ: 
2020-03-23

2296 جار خوێندراوەتەوە

لە ئيتاليا، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا ٦٥١ كەسى ديكە بە کۆرۆنا گيانيان لە دەستداوە و بەمەش ئاماری گیانلەدەستدان بۆ پێنج هەزار و ٤٧٦ کەس  بەرزبووەوە.

ئەنجيلۆ بۆرێللى بەڕێوەبەرى بەرگريى شارستانى ئيتاليا، لە كۆنگرەى رۆژنامەوانى رۆژانەيدا لە رۆماى پايتەخت، دوایين ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بڵاوكردەوە.

بۆرێللى رايگەياند، ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا گەيشتووەتە ٤٦ هەزار و ٦٣٨ كەس و بەوانەى كە گيانيان لەدەستداوە و ئەوانەى چاكبوونەتەوە ژمارەكە ٥٩ هەزار و ١٣٨ كەسن

سەبارەت بەوانە كە چاكبوونەوەتەوە بۆرێللى، ئاماژەى بەوەكرد، دوێنى شەش هەزار و ٧٢ کەس چاكبوونەتەوە ئەمڕۆش ٩٥٢ كەسى ديكە، كۆى گشتى حەوت هەزار ٢٤ كەس لە ڤايرۆسەكە چاكبوونەتەوە.

بۆرێللى، راشيگەياند، ژمارەى گيانلەدەستدان بە بەراورد بە دوێنێ ٦٥١ كەس زياديكردووە و كۆى گشتى پێنج هەزار و ٤٧٦ كەس گيانيان لەدەستداوە.

ئەنجيلۆ بۆرێللى، ئەوەشى راگەياند كە ١٢ كارمەندى بەڕێوەبەڕايەتى بەرگريى شارستانى رۆما، تووشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوونە و وتيشى "ئەو كەسانە تەندروستييان باشە و لە ماڵەوە بەردەوامن لەسەر كارەكانيان."