سەردێڕ:

ئەڵمانیا.. مێرکڵ کەرەنتینەکرا

فۆتۆ: 
2020-03-23

6357 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەنگیلا مێرکڵ، راوێژکارى ئەڵمانیا کەرەنتین کراوە و لە چەند رۆژى داهاتوودا پشکنینى بۆ دەکرێت تا بزانرێت توشى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ بووە یان نا.

ستیڤن سیبێرت، وتەبێژى حکومەتى ئەڵمانیا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، مێرکڵ لە ماڵەکەى خۆیدا لە بەرلین کەرەنتین کراوە و کارو چالاکییەکانى هەر لەماڵەوە دەکات.

پێشتر، ئەنگیلا مێرکڵ، رایگەیاند، بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە نابێت لە دوو کەس زیاتر لە شوێنى قەرەباڵغەکان پێکەوەبن بۆ ماوەى دوو هەفتە.

ئاماژەى بەوەشکرد، لە شوێنە گشتییەکاندا نابێت ماوەى نێوان دوو کەس لە یەک مەتر و نیو کەمتر بێت، هەروەها چێشتخانەکان و سەرتاشخانە و ئارایشتگاکان دادەخرێن.

لە ئێستادا ئەڵمانیا لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا لە پلەى سێیەمدایە لەدواى ئیتاڵیا و ئیسپانیا، لە ڕووى زۆرى ژمارەى توشبووانەوە.

بەپێى ئامارەکان، ٢٧ هەزار و ٩٠٢ کەس توشى کۆرۆنا بوون، ٩٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٨٠ توشبوو بە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

‌بەپەلە