سەردێڕ:

ترەمپ لەبارەى کۆرۆناوە داوایەک لە کۆریاى باکور دەکات

فۆتۆ: 
2020-03-22

36488 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ داواى لە سەرۆكى كۆرياى باكور كردووە هەماهەنگبن لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

بە گوێرەى هەواڵێكى ئاژانسى يۆنهاپى، كە ئاژانسى فەرمى كۆرياى باكوور KCNAى وەك سەرچاوە نيشانداوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نامەكەدا رايگەياندووە، "دەيەوێت پەيوەندييەكى باش لەگەڵ كۆرياى باكوور دروستبكات و داواى هەماهەنگى كردووە لە بەرەنگاربوونەوەى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆنادا".

لە هەواڵەکەدا ئەوەش هاتووە، "ئيدارەى بيۆنگيانگ بە خۆشحاڵييەوە پێشوازييان لەم هەنگاوەى ترەمپ كردووە".

لەلايەكى ديكەشەوە، كۆشكى سپى هەتا ئێستا هيچ روونكردنەوەيەكى دەربارەى ئەو بابەتە بڵاونەكردووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەتا ئێستا لە ئەمریکا ٣٨ هەزار و ١٦٧ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و ٣٩٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هاوکات، بەپێی میدیاکانی جیهانیش تا ئێستا کۆریای باکور هیچ ئامارێکی فەرمی دەربارەی توشبووانی کۆرۆنا رانەگایاندووە.

هـ.ئـ

‌بەپەلە