سەردێڕ:

ئێران.. نزيكەى ٣٣ مليۆن كەس پشكنينى كۆرۆنايان بۆ كراوە

فۆتۆ: 
2020-03-22

3091 جار خوێندراوەتەوە

وەزيرى تەندروستى ئێران، رايگەياند، لە سەرانسەرى وڵاتدا پشكنينيان بۆ ٣٢ مليۆن و ٧٩٢ هەزار كەس كردووە و تيمە تەندروستييەكان پەيوەندييان بە ٣٦ مليۆن كەسەوە كردووە.

سەعيد نمەكى، وەزيرى تەندروستى ئێران لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا لە تارانى پايتەخت، رایگەیاند، دوايين زانياريیەكانى دەربارەى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە وڵاتەكە بڵاكردەوە و رايگەياند، لە سەرانسەرى وڵات كارمەندانى تەندروستى لە ٤٠ هەزار بنكەى تەندروستى پشكنينەکانیان کردووە و  بۆ ٣٢ مليۆن و ٧٩٢ هەزار كەس كردووە و پەيوەندييان بە ٣٦ مليۆن كەس كردووە و لە نێو ئەمانەدا ١٤٥ هەزار كەس لە نەخۆشخانەكان و لە ماڵەكاندا لە ژێر كەرەنتينەدان.

نمەكى ئاماژەى بەوەشكرد، دۆخي توشبووان لە چاو رۆژانى يەكەمدا باشترە و بەڵام ئەوە ماناى ئەوە ناگەێنێت كە گەشت بكرێت و راشيگەياند، نزيكەى سەدا ٦٠ى خەڵكى ئێران پابەندى رێنماييەكان بوونە.

وەزيرى تەندروستى ئێران ئەوەشى راگەیاند كە لە ئێستادا كۆنترۆڵى دۆخەكەيان كردووە و قەرەوێڵەى زۆربەى نەخۆشخانەكان چۆڵبوونە.

بەپێى ئامارەکان تا ئێستا لە ئێران، ٢١ هەزار و ٦٣٨ کەس توشبوون و حەوت هەزار و ٩١٣ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٦٨٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

‌بەپەلە