سەردێڕ:

حەوت رێگا بۆ ئەوەی لە ماڵەوە باشتر کارەکانت رابپەڕێنیت

فۆتۆ: 
2020-03-22

4723 جار خوێندراوەتەوە

لە سەروبەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەشێکی زۆری کۆمپانیاکان لە جیهاندا داوایان لە کارمەندەکانیان کردووە لە ماڵەوە کاروباری پەیوەست بە کۆمپانیاکەیان راییبکەن، ئەگەر تۆش بەشێکیت لەمانە، ئەم رێگایانە یارمەتیتدەدەن باشتر کارەکانت لە ماڵەوە رابپەڕێنیت.

لەکاتی کارکردندا گرنگتر لە کارەکەت ئەوەیە کە ئاگاداری تەندروستیی جەستە و تەندروستیی دەروونت بیت کە بەهۆی سەرقاڵی و پاڵەپەستۆی کارەکەوە تووشی نەخۆشی جیاواز نەبیت، کاتێک ئەمانەت دەستەبەرکرد، دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە کارەکانت رابپەڕێنیت، ماڵپەڕی "Times of Now" چەند ئامۆژگارییەکی بڵاوکردووەتەوە تاکو بتوانیت لەڕێیانەوە بە ئاسانی کارەکانت بکەیت.

١. شوێنێکی کارکردنی جیاواز بنیات بنێ لە ماڵەکەتدا، با جیاواز بێت لە شوێنی حەوانەوەت، ئەگینا هەم حەوانەوەت تێکدەچێت هەم کارەکەت.

٢. پێش ئەوەی دەست بە کارەکەت بکەیت، تەواوی پێداویستییەکانت با لەبەردەستدابێت.

٣. بە جلوبەرگی ماڵەوەوە کارمەکە.

٤. پلانی رۆژەکانت کاتژمێر بە کاتژمێر دابنێ و لێیلامەدە.

٥. لە پلانەکەتدا چەند کاتێکی جیاوازیش بۆ پشوودان دابنێ.

٦. پەیوەستبە بەو کاتانەوە کە بۆت دیاریکراوە، ئەمە هەم واتلێدەکات کەسێکی چالاکتربیت، هەم کێشە بۆ هاوکارەکانت دروستناکەیت.

٧. لە یەک کاتدا یەک شت بکە، کارەکان تێکەڵمەکە و سەر لە خۆت تێکبدەیت.

ب.ع