سەردێڕ:

ئایا کۆرۆنا لە ڕێگەی پارەوە دەگوازرێتەوە؟

فۆتۆ: 
2020-03-22

22210 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە کۆمپانیاکان و خەڵک لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کارەکانیان   بە وەرگرتنی پارەی کاغەز وەستاندووە، لەترسی ئەوەی ڤایرۆسەکەیان بۆ  نەگوازرێتەوە.

سۆمەریە نیوز نوسیوویەتی، شارەزایانی بواری تەندروستیی مەترسی گواستنەوەی کۆرۆنا لە ڕێگەی پارەی کاغەزەوە بۆ کەسێکی تر کەمە، بەڵام بەکارهێنانی بەتایبەت لەو جێگەیانەی ڤایرۆسەکە زۆر بڵاوبووەتەوە مەترسیدارە.

ئۆبن بوکس کە نوسینگەکەی لە شیکاگۆیە لە نامەیەکی ئەلەکترۆنیدا داوای لەکارمەندەکانی کردووە پارە وەرنەگرن بەڵکو لە ڕێگەی کریدی کارتەوە بێت، زنجیرە چێشتخانەکانی لە شیکاگۆ کارکردنیان بە پارە راگرتووە.

کۆمپانیاکانی گرابهب و دور داش تایبەت بە گەیاندن، کارەکانیان بەبێ پەیوەندیکردنی ڕاستەوخۆ دەگەیەنن بۆئەوەی پارەیان ڕاستەوخۆ پێ نەدرێت.

بەڵام تاکو ئێستا پزیشکان گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگەی پارەوە دەرنەخستووە، تەنها ئاماژەیان بەوەکردووە ئەگەرێکی کەمە کە لە ڕێگەی پارەوە ڤایرۆسەکە بۆ کەسێکی تر بگوازرێتەوە.

Image result for هل ينتقل فيروس كورونا من خلال الأوراق النقدية؟

ئ.ل