سەردێڕ:

ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ بەهێزبوونی بەرگریی جەستە

فۆتۆ: 
2020-03-22

9212 جار خوێندراوەتەوە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی ڕۆژی هەینی ڕابردوودا کۆمەڵێک ڕێنمایی خۆپارێزی بۆ بەهێزبوونی سیستمی بەرگریی لەش دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا خستووەتەوە ڕوو، لەنێویاندا خواردنی خۆراکی تەندروست و جگەرەنەکێشانە.

تیدرۆس ئادهانۆم گیبدریسوس بەڕێوەبەری رێکخراوەکە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتوویەتی "پێویستە ئاگاداری تەندروستیی جەستە و مێشک بن، چونکە ئەو ڕێگە یارمەتیدەرە لە تێپەڕاندنی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ ئەگەر توشیبوون"، وتیشی "داوا دەکەین خۆتان لە خواردنەوە گازییەکان و دەوڵەمەند بە شەکر و کهول و جگەرەکێشان بەدوربگرن".

لە درێژەی قسەکانیدا ئەو بەڕێوەبەرە وتوویەتی "لە بەرامبەردا ئاماژگاریتان دەکەین خواردنی تەندروست بخۆن و ڕۆژانە گەنجەکان بۆ ماوەی ٣٠ خولەک وەرزشبکەن منداڵیش بۆ ماوەی کاتژمێرێک."

وتوشییەتی "لێخوڕینی باسکیل و وەرزشی یۆگا و سەماکردن لە وەرزشە بەسوودەکانن، بۆماوەیەکی زۆر لەسەر یەک بار دانەنیشن".

گیبدریسوس ئاشکرایکردووە، بە تەلەفۆن قسەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی کە متمانەتان پێیەتی یارمەتیدەر دەبێت لە تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە، لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیاببنەوە لە سەلامەتی خێزان و هاوڕێ و دراوسێکانتان.

لە کۆتای قسەکانیدا وتوویەتی "دەتوانرێت ئەو قەیرانە تێپەڕێنرێت و دەرفەتێکبێت بۆئەوەی وەک یەک جەستەی مرۆڤ کاربکەین و پێکەوە فێربین.. زاڵبوون بەسەر کۆرۆنا پێویستی بە هاوکاری هەمووانە".

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی لە جیهاندا مردوون، بەجۆرێک زیاتر لە ١١ هەزار کەس لە جیهاندا بەهۆی کۆڤید ١٩ەوە مردوون و زیاتر لە ٢٦٠ هەزار کەسیش توشی نەخۆشییەکەبوون.