سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. گۆڕانکاریی چەند شوێنێکی جیهان پێش و کاتی کۆرۆنا بڵاوکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-03-21

18880 جار خوێندراوەتەوە

لە رێگەی چەند وێنەیەکەوە کە بە مانگی دەستکرد گیراوە گۆڕانکاری بەشێک لە دیارترین شوێنەکانی جیهان، لە پێش کۆرۆنا و لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا بڵاوکراوەتەوە.

ماڵپەڕی بلانێت لابس مودنا لە رێگەی کۆمەڵێک وێنەوە کە لە مانگی دەستکردەوە گیراون، گۆڕانکارییەکانی هەندێک لە بە ناوبانگترین شوێنەکانی جیهانی لە پێش کۆرۆنا و لە ئێستادا بڵاوکردووەتەوە، کە گۆرانکارییەکی زۆر لە شوێنەکاندا بەدیدەکرێن.

بەشێک لەو وێنانەی کە پێکەوە لێکدراون و بەشێوەی ڤیدیۆ ماڵپەڕی روسیا تودەی بڵاویکردووەتەوە بریتین لە:شوێنی بەرهەمهێنانی واڵت دیزنی هەمەڕەنگ لە ویلایەتی ئۆرلاندۆ لە ئەمریکا و ئەو بەرزە پردە بەناوبانگەی کە شاری ئۆکلاند بە سانفرانیسسکۆوە لە ئەمریکا دەبەستێتەوە، لەگەڵ ڕووبەرێکی دیاری مەککەی پیرۆز و یاریگای تیانانمن لە پەکین.

ئ.ل