سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کچێکی تووشبوو بە کۆرۆنا پەیامێکی بۆ خەڵکی هەیە

فۆتۆ: 
2020-03-21

116542 جار خوێندراوەتەوە

ڤیدیۆی کچێکی میسری کە دەڵێت تووشی کۆرۆنا بووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خێرا بڵاوبوویەوە و تیایدا داوادەکات خەڵکی هەمان هەڵەی ئەو دووبارەنەکەنەوە.

 لە ڤیدیۆکەدا وادیارە کچە میسرییەکە تووشی کۆرۆنا بووە و داوا لە خەڵکی دەکات لە ژیانی رۆژانەیاندا وریابن، هەروەها پەشیمانی خۆشی دەردەبڕێت لە پەیڕەونەکردنی رێکارەکانی خۆپاراستن.

کچەکە دەڵێت، "پێویستە بابەتەکە بەجدی وەربگرن، وریای خۆتان و کەسوکارتان بن، دووربن لە سەردان." بەمەش ئاماژەی بۆ ئەوە دا کە هەڵەکەی ئەو، سەردانکردنی هاوڕێکانی بووە ."

 دەشڵێت، "بە شێوەیەکی ئاسایی دەڕۆشتمە دەرەوە و گەشتم دەکرد، تووشی ڤایرۆسەکە بووم، نابێت بابەتەکە بە سووک سەیربکەین، نەدەهات بە خەیاڵمدا کە تووشی ڤایرۆسەکە بم و وامدەزانی زۆر لێم دوورە."

 کچەکە ئامۆژگاریی هەمووان دەکات وریابن و رێنماییە تەندروستییەکان بە کەم نەبینن، بە تایبەت ئەگەر کەسەکە لەگەڵ کەسانی بەتەمەن و منداڵدا هەڵسوکەتی هەبوو.

شایەنی باسە بەگشتی کاردانەوەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەرێنی بووە سەبارەت بە ڤیدیۆکە و کچەکەیان بە ڕاستگۆ و ئازا وەسفکردووە، لەبەرئەوەی باسی هەڵەی خۆی دەکات و ئامۆژگاری خەڵکی دەکات دووبارەی نەکەنەوە.