سەردێڕ:

ئێران.. ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا گەیشتە ٢٠هەزار و ٦١٠ کەس

فۆتۆ: 
2020-03-21

5522 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى تەندروستى ئێران رایگەیاند، ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا بۆ ٢٠ هەزار و ٦١٠ کەس بەرزبووەتەوە و هەزار و ٥٥٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ شەممە، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢٣حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

 ئاماژەى بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا ٩٦٦ کەس توشبوون و کۆی گشتیى ئەو کەسانەش کە تا ئێستا چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ٧ هەزار و ٦٣٥ کەس.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ١٨ی مانگی رابردوو، بۆ یەکەمجار دوو حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری قومی ئێران دیاریکرا و لە هەمان رۆژیشدا گیانیان لەدەستدا.