سەردێڕ:

بەهمەنی قوبادی دەربارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چی دەڵێت؟

فۆتۆ: 
2020-03-20

5431 جار خوێندراوەتەوە

دەرهێنەر و سینەماکاری کورد بەهمەنی قوبادی دەربارەی ئەو نەخۆشییە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕووی لە کوردستان و جیهان کردووە، ڕایگەیاندووە، بەهۆی مرۆڤەوە بووە کە تەنیا گرنگی بە پاکوخوێنی ماڵ و خۆمان داوە نەک زەوی، لە ئێستادا زەوی نەخۆشە و پێویستە ئاگاداریی بین.

بەهمەنی قوبادی لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوک لە ڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاندووە، لە وەرزی بەهاردا کە ئەم نەخۆشییە بڵاوبووەتەوە، پێویستە لەم ماوەدا بەسەر زەویدا نەڕۆین و لە ماڵ نەچینە دەرەوە با دووبارە زەوی بژێتەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت "ئێمە بێ رەحمیمان کردووە بە زەوی، ئێمە نەخۆشییەکەمان داوە بە زەوی و ئەویش داویەتییەوە بە ئێمە، پێویستە ئاگامان لە زەوی بێت گوڵی بدەینێ و هەفتەی جارێک گوڵێک بڕوێنە و پاکوخاوێن رایبگرە".

هەروەک ئاشکرایکردووە، دڵگران مەبن و خۆتان بێ تاقەت مەکەن، ئیشق بدەن و پێکەوە کتێب بخوێننەوە و دایک و باوکتان ماچ بکەن، دوای دووبارە گەڕاینەوە زەوی ڕۆڵەی نەکوژین و دارەکانی نەبڕین و  پیسی نەکەینەوە بۆ ئەوەی دووبارە خراپتر نەبێتەوە، دایک و مناڵ و زەوی دووبارە خەریکە هەناسەیەک دەدەنەوە.

لە کۆتاییدا دەڵێت "شەرمە گوڵی دەستکرد بهێنیتە ماڵەکەتەوە، گوڵ بڕوێنن لە  ماڵەکانتدا"، دەشڵێت "کۆرۆنا دیوارێکە ئێمە دەتوانین تێیپەڕێنین، تەنیا پێبکەنن و ساڵانی دواتر باشترین ساڵەکانمان دەبێت بەڵام ئاگامان لە خۆمان و ئاژەڵی بێخاوەن و یەکتر بێت".

بەھمەن قوبادی ساڵی ١٩٦٩ لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، دەرچووی بەشی سینەمای زانکۆی تارانە، دەرھێنەرێکی سینەمایی بەناوبانگی کوردە، فیلمەکانی لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا نمایشدەکرێت و تا ئێستا چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیی بەدەستهێناوە، دیارترین فیلمەکانی (ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان، نیوەمانگ، کیسەڵەکانیش دەفڕن، کەس ئاگای لە پشیلە ئێرانییەکان نییە و وەرزی کەرکەدەن)، ساڵی ڕابردوو بە فەرمی بووە ئەندامی بنکەی سینەماکارانی ئەمریکا.

ئ.ل