سەردێڕ:

سوودەکانی زەنجەفیل بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا

فۆتۆ: 
2020-03-20

18380 جار خوێندراوەتەوە

زەنجەفیل سوودێکی زۆری هەیە بۆ بەهێزبوونی بەرگریی لەش و مانەوەی دڵ بە تەندروستیی، کە یارمەتیدەرە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا.

ماڵپەڕی لوبنان٢٤ لەبابەتێکدا نوسیوویەتی، ڤایرۆسی کۆرۆنا کاردەکاتە سەر کۆئەندامی هەناسە کە دەکرێت لە ڕێگەی کۆمەڵێک خۆراکەوە بەرگریی لەش بەهێز دەکات، وەک زەنجەفیل بڕێکی کەم بەشێوەی هاڕڕاو ببڕژێنێت بەسەر خواردندا یان بکرێتە ئاوی گەرمەوە و هەفتەی چوار بۆ پێنج جار بخوێنرێتەوە، ئەم سوودانەی دەبێت:

-کۆڵیسترۆڵی زیانبەخشلە جەستە دادەبەزێنێت و ئااستی شەکر هاوسەنگ دەکات و لە جەڵتە بەدوردەبیت.

-زەنجەفیل پێکهاتەی خۆراکی بە سوودی هەیە و بەرگری لەش بەهێز دەکات.

- خواردنەوەی زەنجەفیل بە گەرمی کۆئەندامی هەناسە لە ڤایرۆس پاکدەکاتەوە.

- هەوکردنی جومگە و ماسولکەکان ناهێڵێت.

- سەرگێژخواردن و دڵتێکهەڵاتنی بەیانیان ناهێڵێت.