سەردێڕ:

ئەو شەش شتەی کاردەکەنە سەر خێرایی وایفایەکەت

فۆتۆ: 
2020-03-20

20546 جار خوێندراوەتەوە

گومانی تێدانییە کە تۆڕەکانی وایفای بەشێکی گرنگی پەیوەندییەکانی رۆژانە پێکدەهێنن، پێش چەند ساڵێک ئاسایی بوو کە کۆمپیوتەرەکەت لەڕێگەی وایەرەوە بە ئینتەرنێتەوە بەسترابێتەوە، بەڵام وردە وردە خەریکە لە وایەر دووردەکەوینەوە، بۆیە گرنگە زانیاریت لەسەر وایفایەکەت هەبێت.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی ئەلجەزیرە، خێرایی ئینتەرنێت و کوالێتییەکەی شتێک نییە بتوانیت گەرەنتیی بەردەوامبوونی بکەیت، بەڵام بە گشتی چەند فاکتەرێک هەن کە کاردەکەنە سەر خێرایی ئینتەرنێتەکەت، ئەمانە بەشێکیانن:

١. دووریت لە سەرچاوەی وایفایەکەوە، تاکو دوورتر بیت خاوتر دەبێتەوە.

٢. شوێنی ئامێری وایفایەکەت، پێویستە لە شوێنێک دایبنێیت کە سیگناڵێکی باشی هەبێت.

٣. کاریگەریی ئامێری دیکە، ئامێری وایفایەکەت لەنزیکی شتێکەوە دامەنێ کە کاریگەری بکاتە سەر سیگناڵەکەی.


الأجهزة الأخرى تتسبب في حدوث مشاكل عند التصفح عبر شبكة الواي فاي لذلك  تجنب وضع جهاز التوجيه قرب الأجهزة الأخرى (مواقع التوصل)

٤. لەرەلەر، بە گشتی وایفایەکان دوو لەرەلەری جیاوازیان هەیە، ٢.٥گێگاهێرتز و ٥ گێگاهێرتز، ٢.٥ گێگاهێرتز لە دوورترەوە دەتوانیت بەکاریبێنیت و سیگناڵەکەی زۆرتر دەڕوات، لەکاتێکدا ٥ گێگاهێرتزەکە کەمتر دەڕوات، لەوانەیە تەنیا لە ژوورێکدا بتوانیت بەکاریبێنیت، بەڵام خێراترە بە بەراورد بە یەکەم.

٥. پەیوەندیکردنی ئامێری زیادە، پێویستە وریای ئەو کەسانە بیت کە بێ ئاگاداریت وایفایەکەت بەکاردەهێنن، بۆ ئەمەش دەتوانیت یان سیگناڵەکەی بشاریتەوە یاخود زووزوو وشەی نهێنییەکەی بگۆڕیت.

٦. بەرنامەکانی نێو ئامێرەکەت، هەندێک بەرنامە لەنێو ئامێرەکەتدا هەن بێ ئەوەی ئاگات لێبێت ئینتەرنێت بەکاردەهێنن، ئەگەر پێویستت پێیان نییە باشتر وایە بیانسڕیتەوە یان ناچالاکیان بکەیت، هەندێکی دیکەش هەیە پێویستیان بەوەیە وەشانی نوێیان بۆ داببەزێنیت تاکو باشتر کاربکەن و کەمتر کار بکەنە سەر ئینتەرنێتەکەت.

ب.ع