سەردێڕ:

توێژەرانی ئەمریکی ماوەی مانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەوادا ئاشکرادەکەن

فۆتۆ: 
2020-03-19

55303 جار خوێندراوەتەوە

لە توێژينەوەيەكدا كە لە ئەمريكا ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كە ڤايرۆسى كۆرۆنا چەندين كاتژمێر لە هەوا و لە سەر شوێنەكانيش بۆ چەندين رۆژ دەمێنێتەوە.

توێژەرانى پەيمانگاكانى تەندروستیى نيشتيمانی  (NIH)، ناوەندەكانى رێگرتن و كۆنترۆڵكردنى نەخۆشييەكان  (CDC)، زانكۆى برنستۆن و زانكۆى كاليفۆرنيا لۆس ئەنجلۆس  UCLA، لە توێژينەوەيەكياندا كە لە گۆڤارى پزيشكى The New England  بڵاويانكردووەتەوە، گەيشتوونەتە ئەو ئەنجامەى كە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە پاش كۆکە و پژمين بە شێوەى پرش بۆ ماوەى سێ كاتژمێر لە هەوادا دەمێنێتەوە.

توێژەران گەيشتوونەتە ئەو ئەنجامەش، كە ڤايرۆسەكە ماوەى دوو بۆ سێ رۆژ لەسەر پلاستيك و ستيل، ٢٤ كاتژمێر لەسەر كارتۆن و چوار كاتژمێر لەسەر مس دەمێنێتەوە.

لە توێژينەوەكەدا، ئامێرێک بەكارهێنرا كە هاوشێوەى كەسى تووشبووە، زانايان، رايانگەياند كە بۆ ئەوەى بزانن ڤايرۆسى كۆرۆنا بۆ ماوەى چەند لە ماڵ، نەخۆشخانە يان شوێنە گشتييەكاندا دەمێنێتەوە، لە رێگەی ئەو ئامێرەوە دەستنيشانيانكردووە كە لاسايى كەسى تووشبوو دەكاتەوە لە كۆكە، پژمين و دەست لە شتدان.

تۆژەران ئەوەشيان ئاشكراكرد، كە ڤايرۆسەكە بە گوێرەى ماوەى مانەوەى لە هەوا و سەر شتەكان تواناى گواستنەوەى بە شێوەيەكى بەرچاو لەدەستدەدات.