سەردێڕ:

ئێران.. لە ٢٤ کاتژمێردا هەزار و ٤٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

فۆتۆ: 
2020-03-19

3169 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا هەزار و ٤٦ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٤٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، "تا ئێستا ١٨ هەزار و ٤٠٧ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و لە هەمانکاتدا، هەزار و ٢٨٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە."

راشیگەیاند، "تا ئێستا پێنج هەزار و ٩٧٩ کەسی توشبوو، لە پەتاکە چاکبوونەتەوە."

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرترین رێژەی توشبوون و گیانلەدەستدان لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتەدایە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، رۆژی ١٨ی مانگی رابردوو، بۆ یەکەمجار دوو حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری قومی ئێران دیاریکرا و لە هەمان رۆژیشدا گیانیان لەدەستدا.

هـ.ب

‌بەپەلە