سەردێڕ:

١٥ رێنمایی بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی دروست خۆت کەرەنتینە بکەیت

فۆتۆ: 
2020-03-18

4669 جار خوێندراوەتەوە

کاتێك کەسێك لەماڵەوە خۆی کەرەنتین دەکات دەبێت کۆمەڵێك خاڵی گرنگ جێبەجێ بکات بۆئەوەی تا کاتی دڵنیابوونەوەی لە سەلامەتیی تەندروستیی تێکەڵ بە ئەندامانی خێزانەکەی نەبێت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "العربیة" ئاماژەی بە گرنگترین ئەو خاڵانە کردووە، بەم جۆرە:

١. لەماوەی کەرەنتینەدا هەوڵبدە لەماڵەوە نەچیتە دەرەوە.

٢. لە ماڵەکەتدا لە شوێنێکدا بمێنەرەوە کە هەوا بەباشی پیایدا بێت و بڕوات، دووربکەوەرەوە لە هەموو چالاکییەکی کۆمەڵایەتیی.

٣. هەوڵبدە زۆر شوێنەکەت نەگۆڕیت و لە یەک ژووردا بمێنیتەوە.

٤. ماوەی کەرەنتینکردن ١٤ رۆژ دەخایەنێت، لەکاتی تێکەڵبوونی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بە کەسانی تووشبوونەوە.

٥. ئەو کەسانەی کە تێكەڵی تووشبووەکان بوون دەبێت دەمامك ببەستن بەتایبەت لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەندامانی دیکەی خێزانەکەیاندا.

٦. داپۆشینی دەم و لوتلەکاتی کۆکە و پژمیندا بە کلێنس، دواتر کلێنسەکە بخەنە ناو عەلاگەیەکەوە و سەرەکەی دابخەن.

٧. بەردەوام دەستەکان بۆماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ چرکە بەئاوی گەرم و سابوون بشۆ.

٨. ژەمەکانتبەتەنها بخۆ و لەسەر سیستمێکی خواردنی تەندروست بڕۆ.

٩. ئاوی گەرم بخۆرەوە لەجیاتی خواردنەوە ساردەکان.

١٠. ئەو شتومەکانی بەکاریاندەهێنیت با تەنها بۆخۆت بێت و شتومەکی ئەوانی دیکە بەکارمەهێنە.

١١. دەبێت ئەو شتانەی کە بەکاریاندەهێنیت بەئاوی گەرم و سابوون بشۆردرێن، لەکاتی شۆردنیاندا دەبێت دەستکێشی قاپشۆردن لەدەستبکرێت.

١٢. هەموو ئەو شتانەی کە دەستیان لێدەدرێت دەبێت بەباشی بیانسڕنەوە بە کحول و ماددەی پاکژکەرەوە.

١٣. زیادەڕۆیی مەکە لە خواردنی ئەنتیبایۆتیك بەڵکو رێنمایی پزیشك وەربگرە.

١٤. هەموو هەشت کاتژمێر جارێك پشکنینی بگەرمی بکە، ئەگەر نیشانەکانی تەنگەنەفەسی و سکچوون دەرکەوت باشتروایە بچیت بۆ نەخۆشخانە.

١٥. لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکان پێویست پەیوەندی بەهێلی گەرمەوە بکەیت.