سەردێڕ:

نرخی نەوت بۆ خوار ٣٠ دۆلار دابەزی

فۆتۆ: 
2020-03-18

1115 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٢٨ دۆلار و ٩٠ سەنتە و ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٢٧ دۆلار و ٣٦سەنتە.

دابەزینى نرخى نەوت، بەهۆى رێکنەکەوتنى وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیک و دەرەوەى ئۆپیک بۆ دابەزاندنى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت بۆ روبەڕوبوونەوەى ئەو قەیرانەى بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە ڕووى لەبازاڕى نەوتى جیهان کردووە، بەتایبەتى روسیا و سعودیە کە گەورەترین بەرهەمهێنەرى نەوتن لە دواى ئەمریکا لە جیهاندا.