سەردێڕ:

١٠ ڕێگە بۆ بەدوربوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا

فۆتۆ: 
2020-03-18

15837 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و توشبوون و گیانلەدەستدانی هەزاران کەس لە جیهاندا، ڕێکخراوە تەندروستییەکان ڕێنمایی خەڵکی دەکەن بۆ بەدوربوون لەو نەخۆشییە.

ماڵپەڕی سحیەتی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە ١٠ ڕێگە کردووە بۆ بەدوربوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوانیش:

١.شۆردنی دەستەکان بە جوانی چ بەسابوون و ئاو بێت یان بە جێڵی پاککەرەوە.

٢.دەستنەدان لە دەم و لوت و چاو کە ئەگەری هەیە ڤایرۆسەکەت بۆ بگوازرێتەوە.

٣.بەردەوام لەو جێگەیەی کە تێیدایت پاککەرەوەی دەست و کلێنسی تەڕ پێبیت.

٤.دەمامک بەکاربهێنرێت بەتایبەت کاتێک دەچیتە شوێنی قەرەباڵغ، لەکاتی پژمە و کۆکەشدا کلێنس بەکاربهێنە.

٥.ئاگاداری هەرشتێک بە کە لە چواردەورتدایە و ڕاستەوخۆ بەبێ پاککردنەوە دەست بۆ هیچ شتێک مەبە.

٦.ئەو شوێنەی کە تێیدا کاردەکەیت پێش دەستکردن بە جێگەیاندنی ئەرکەکان بە جوانی پاکی بکەرەوە.

٧.دوربکەوەرەوە لە دەستدان لە شتە گشتییەکان وەک دوگمەی بەرزکەرەوە و دەستکی دەرگا.

٨.پێش ئەوەی گەشتەکەت بکەیت بەباشی بیربکەرەوە بۆ ئەو جێگەیەی کە بۆی دەچیت لەگەڵ خاوێنی شوێنی گەشتەکەت.

٩لەکاتێکدا کە هەستکرد نەخۆشی لە ماڵەوە بمێنەرەوە، بەبێ ڕێنمایی پزیشک مەچۆرە دەرەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر کاردەکەیت مەچۆرەوە بۆ شوێنی کارەکەت.

١٠.سەردانی پزیشک بکە لەکاتێکدا ئەگەر هەستکرد پێویستە، یان نیشانەکانی نەخۆشی سەرما و هەڵامەت تێدابوو.

Image result for how to protect your self from coronavirus

ئ.ل