سەردێڕ:

دوو ئەکتەری دیاری هۆلیود توشی کۆرۆنا بوون

فۆتۆ: 
2020-03-17

11406 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو ئەکتەری دیاریی هۆلیود ئیدریس ئیلبا و ئۆلگا کۆریلینکۆ ناسراو بە "کچەکەی بۆند" ڕایانگەیاندووە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئیلبا ئەکتەری دیاری بەریتانی ڕۆژی دووشەممەی رابردوو لە گرتە ڤیدیۆکەدا لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە وتوویەتی "ئەم بەیانییە، نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید ١٩ تێدا دەرکەوتووە، من باشم، تا ئێستا نیشانەی ترم تێدا دەرنەکەوتووە، لەو کاتەی گومانکراوە لەوەی توشی ڤایرۆسەکە بووم لە کەرەنتینەدابووم، لە ماڵەکانتان بمێننەوە و پاکوخاوێنبن".

لەکۆتاییدا وتوویەتی "بەردەوام لەگەڵتان دەبم و لە گۆڕانکارییەکانی تەندروستیم ئاگادارتان دەکەمەوە، دڵگران مەبن".

 

This morning I tested positive for Covid 19. I feel ok, I have no symptoms so far but have been isolated since I found out about my possible exposure to the virus. Stay home people and be pragmatic. I will keep you updated on how I’m doing 👊🏾👊🏾 No panic.

Embedded video

ئیلبا لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لەگەڵ ژنەکەی دەرکەوتووە ئاماژەی بەوەکردووە، لەدوای ئەوەی هەفتەیەک لەمەوپێش قسەی لەگەڵ یەکێک کردووە گومانی کردووە توشی کۆرۆنا بێت، لەو کاتەشەوە لە کەرەنتینەدا بووە تا نیشانەکانی تێدا دەرکەوتووە.

ئۆلگا "کچەکەی جەیمس بۆند" لەگەڵیدا لە زنجیرە فیلمی  (Quantum of Solace) دەرکەوتووە، ئەو ئەکتەرە ئۆکرانییە لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو ڕایگەیاندووە توشی کۆرۆنا بووە.

Image result for (Quantum of Solace)

وتوویەتی "دوای ئەوەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنام کردووە و ئەنجامەکەی پۆزەتیف بووە لە ماڵەوەم، بۆ ماوەی هەفتەیەک دەبێت نەخۆشم"، داوای لە هەوادارەکانی کردووە ئاگاداریی خۆیانبن و ڕێنماییە پزیشکییەکان جێبەجێ بکەن.

ئۆلگا تەمەنی ٤٠ ساڵە و خەڵکی ئۆکرانیایە، لە ساڵی ٢٠٠١ ڕەگەزنامەی فەرەنسی وەرگرتووە، لە لەندەن پایتەختی بەریتانیا لەگەڵ کوڕە چوار ساڵانەکەی دەژی، لە زنجیرە فلمەکانی جێمس بۆندا زیاتر دەرکەوتووە و بە "کچەکەی بۆند" ناسراوە.

Image result for (Quantum of Solace)

ئیدریس ئیلبا لە ساڵی ١٩٧٢  لە لەندەن لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٩٤ دەستی بە بواری هونەریی کردووە، لە چەندین فیلمدا بەشداریی کردووە، خەڵاتی گۆڵدن گڵەپی بردووەتەوە.

الممثل البريطاني إدريس إلبا

ئ.ل