سەردێڕ:

وێنە.. کچی سەرۆکی چیچان وەک نمایشکاری باڵاپۆش لە پاریس دەرکەوت

فۆتۆ: 
2020-03-16

24685 جار خوێندراوەتەوە

لە میانەی بەڕێوەچوونی "وەرزی پۆشاکی ڕوسی" بەمەبەستی ناساندنی کلتوری ڕوسیا بە کۆمەڵگەی ئەوروپی، عائیشە قدیرۆڤ کچی سەرۆکی چیچان ڕەمەزان قدیرۆڤە، وەک نمایشکارێکی باڵاپۆش بەشداربووە.

لە درێژەی نمایشکردنی پۆشاکەکان لە پاریس پایتەختی فەرەنسا عائیشە بە کۆمەڵێک پۆشاکی ماڵی "بەهەشت" بۆ جلوبەرگ کە خۆی بەڕێوەی دەبات بەشداریی کردووە و تێیدا کۆمەڵێک جلوبەرگی کلتوری تایبەت وڵاتەکەی نمایشکردووە.

عائیشە بە ڕۆژنامەنووسانی وتووە "ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگ بووە بۆم، دەمەوێت دەوڵەمەندی پۆشاکی کلتوری وڵاتەکەم بە ئامادەبووان بناسێنم"، لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی "ئافرەتانی مسوڵمان دەزانن چۆن ڕێز لە دابونەریت و کلتوریان بگرن، پارێزگاریب لە مێینەبوونی خۆیان بکەن"، پۆشاکەکانی تایبەت بووە بە ماڵی "فیردەوس".

ئاماژە بەوەکراوە، مەدنی قدیرۆڤ هاوسەری سەرۆکی چیچان ماڵی "فیردەوس"ی بۆ پۆشاک لە ساڵی ٢٠٠٩دا دامەزراندووە، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە کچەکەی بەڕێوەی دەبات.

ئ.ل