سەردێڕ:

تەکنیکێک بۆ ئەوەی دڵنیابی لەوەی تووشی کۆرۆنا نەبوویت

فۆتۆ: 
2020-03-16

87373 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ بڵاوبوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان لە جیهاندا، ئێستا گرنگە هەمووان ئاگاداری دۆخی تەندروستییان ببن و دڵنیابنەوە لەوەی تووشی ئەم نەخۆشییە نەبوون،

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سکای نیوز" ئاماژە بەوەکراوە، توێژینەوەیەکی نوێ کە لە زانکۆی ستامفۆردی ئەمەریکی ئەنجامدراوە دەرخستووە کە لە ڕێگەی چەند هەنگاوێکی ئاسانەوە کە تەنها چەند خولەکێك دەخایەنێت دەکرێت دڵنیابنەوە لەوەی تووشی ئەم ڤایرۆسە نەبوون.

بۆ ئەم مەبەستەش دوای هەستان لە خەو هەناسەیەکی قوڵ هەڵبمژە و بۆماوەی ١٠ بۆ ١٥ چرکە هەناسەکە بگرە، ئەگەر توانی بەبێ ئەوەی بکۆکیت یان تووشی هەناسە تەنگی ببیت ئەم کردارە ئەنجام بدەیت ئەوا دڵنیابەرەوە کە تووشی کۆرۆنا نەبوویت.

هەروەها رێنمایی دراوە بەوەی هەموو ١٥ خولەك جارێك ئاو بخورێتەوە و قوڕگ بە وشکی نەهێڵرێتەوە، هەروەها بەردەوام دەستەکان پاکژ بکرێنەوە و بشۆردرێن، ئەو کەرەستانەش کە بەکاردەهێندرێن بە هەمان شێوە بە دەرمانی پاکژکەرەوە پاکبکرێنەوە، بەم جۆرە ئەگەری تووشبوون بە ڤایرۆسەکە کەمدەبێتەوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا بە زیاتر لە ١٠٠ وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و ژمارەی تووشبووەکان بەم ڤایرۆسە بەرزبووەتەوە و بە پەتایەکی جیهانی دانراوە، باشترین رێگەش بۆ بەدووربوون لەم نەخۆشییە ئەوەیە کە رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێبکرێن.