سەردێڕ:

نرخى زێڕ ڕووى لە دابەزینە

فۆتۆ: 
2020-03-16

35521 جار خوێندراوەتەوە

نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى جیهاندا ڕووى لە دابەزین کردووە ئەوەش دواى ئەوەى لە هەفتەى رابردوودا بۆ بەرزترین ئاستى بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ى ئازارى ٢٠٢٠، لە بازاڕەکانى مامەڵەکردنى جیهاندا، نرخى یەک ئۆنسە زێر بە هەزار ٥٤٣ دۆلارە، لەکاتێکدا هەفتەى رابردوو بۆ هەزار ٦٦٧ دۆلار بەرزبووەوە، کە بەرزترین ئاستیى بوو لە مانگى کانونى دووەمى ٢٠١٣ وە.

بەرزبوونەوە و دابەزینى نرخى زێڕ پەیوەندى بە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ لە جیهان و ناجێگیرى دۆخى ئابورى وڵاتانەوە هەیە.

ئەمڕۆ ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠، نرخی مسقاڵى زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەم جۆرەیە:

 نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٢٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٦٥ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٠٠ ھەزار  دینارە.