سەردێڕ:

ڤیدیۆیەک چۆنیەتی توشبوون بە کۆرۆنا بە بێ ئەوەی بزانی ڕووندەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-03-15

37192 جار خوێندراوەتەوە

بە هەڵەیەکی بچوک دەکرێت ڤایرۆسی کۆرۆنا "کۆڤید-١٩" بە ئاسانی بڵاوبێتەوە، کە بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی هەزاران کەس لە جیهاندا.

تۆفیق ڕەبیعە وەزیری تەندروستی سعودیە  لە تویتێکدا گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، ئاماژە بە هەڵەیەکی بچوک دەکات کە چۆن دەبێتەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو خەڵیکدا، بەبێ ئەوەی کەسەکە بەوە بزانێت توشی ڤایرۆسەکە بووە و بۆ کەسانیتری گواستووەتەوە، تەنانەت ئەوانەشی لە نەخۆشخانەکاندا کاردەکەن هەمان مەترسییان لەسەر هەیە.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە پزیشکێک چارەسەری نەخۆشێک دەکات کە گرفتی تەنگەنەفەسی هەیە، ئەو پزیشکە کارەکەی تەواو دەکات بەڵام دەستەکانی ناشوات و دەست بۆ وەرەقە و فایلی نەخۆشەکان و کەرەستەکانی تر دەبات، بەو هۆیەشەوە ڤایرۆسەکە بۆ پەرستارێک دەگوازرێتەوە، دوای ئەو بۆ کەسانی تر بڵاودەبێتەوە.

لە بەشی دووەمی گرتە ڤیدیۆکەدا، پزیشکەکە لەدوای چارەسەرکردنی نەخۆشەکە دەرمانی پاککەرەوە بەکاردەهێنیت، کە ئەوەش کارێکی ئاسانە و ماندوێتی زۆری ناوێت بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ڕەبیعە لە تویتەکەیدا نوسیوویەتی "ئامۆژگاری هەمووان دەکەم دەستەکانیان پاک رابگرن، لەدوای هەر کۆکە و پژمینێکدا جێڵی پاککەرەوە بەکاربهێنن یاخود دەستەکان بشۆرێن".

بەگوێرەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا شۆردنی دەستەکان بە ئاو و سابوون باشترین ڕێگەیە یان بەکارهێنانی جێڵی کهولی لەگەڵ دەستنەدان لە دەم و لوت و چاوەکان.

 

أنصح الجميع بالمحافظة على غسل اليدين خاصة بعد السعال والعطس أو استخدام المطهر حرصًا على صحتكم في الجديد والفيروسات التنفسية عمومًا بإذن الله.

Embedded video

ئ.ل