سەردێڕ:

دوای ٤٥ ساڵ بیل گەیتس مایکرۆسۆفتی بەجێهێشت

فۆتۆ: 
2020-03-14

6658 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڕایگەیاند، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری دەستەی جێبەجێکاری مایکرۆسۆفت، دەستبەرداری پۆستەکەی بووە.

گەیتس وتوویەتی : بڕیاری وازهێنانم لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکە داوە، زیاتر گرنگی بە کارە خێرخوازی و مرۆڤدۆستانەکان دەدەم، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە بابەتی تەندروستیی جیهانی و ژینگە و فێربوونەوە هەیە، کاردەکەم بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانی کەش و هەوا.

گەیتس لە کۆمێنتێکیدا، کە ماڵپەڕی سی ئێن بی سی بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، بەڕێوەبردنی کۆمپانیای بیرکشایر و مایکرۆسۆفت لە ئیستادا پێویستی بەو نییە، هەر بۆیە کاتی هەنگاونانە بەرەو پلانێکی نوێ.

وتوویەتی "وازهێنانم لە دەستەی بەرێوەبەرانی کۆمپانیاکە مانای ئەوە نییە دووربکەومەوە لێیان، هەمیشە مایکرۆسۆفت بەشێک دەبێت لە ژیانم، بەردەوام دەبم لە پەیوەندیکردن بە ساتیا نادیلا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێستا و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە بە نییەتی بەدیهێنانی ئامانجەکان و سەرکەوتنی زیاتر".

بیڵ گەیتس تەمەنی ٦٤ ساڵە و لە ساڵی ١٩٧٥ لەگەڵ پۆڵ ئالین کۆمپانیای مایکرۆسۆفتیان دامەزراندووە، کە پۆڵ لە ساڵی ٢٠١٨ کۆچی دوایی کردووە، لەو کاتەشەوە گەیتس وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەستی بەکارکردووە تا ساڵی ٢٠٠٠، دواتر بۆ ستیڤی بەجێهێشتووە، پێش ئەوەی نادیلا لە ساڵی ٢٠١٤ هەمان پۆست وەربگرێت.

گەیتس بە دووەم دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان دادەنرێت کە تێکرایی سامانەکەی بە ١١٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

Image result for بعد 45 عاما.. "الأسطورة" غيتس يرحل عن مايكروسوفت


‌بەپەلە