فۆتۆ:
2020-03-14
83833 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆوە دابەشکردنی موچە دوادەکەوێت.
ئەحمەد عەبدولڕەحمان وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە روونکردنەویەکدا رایگەیاند، "ئەو خشتەی موچەیەی ڕاگەیەنرابوو، کە لە رۆژی یەکشەممە ١٥-٣-٢٠٢٠ دابەشبکرێت، لەو ڕێکەوتەدا ناتوانرێت دابەشبکرێت، دوادەخرێت بۆ ڕۆژانی دواتر."
روونیشیکردووەتەوە، هۆکاری دواخستنی موچە بۆ رێکارەکانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە و ئەو کاتەی بەرچاویان روودەبێتەوە دابەشکردنی موچە دەستپێدەکاتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی خشتەی دابەشکردنی موچە، بڕیاربوو سبەینێ یەکشەممە، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٠، موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردووی دیوان و لیوانکانی وهزارهتی پێشمەرگە وەزارەتی دارایی دابەشبکرێت.