سەردێڕ:

سەرچاوەیەکی ئەمنی: ئەمریکا بۆردومانی چەند پێگەیەکى سەربازیی لە سوریا کرد

فۆتۆ: 
2020-03-14

4865 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، ھێزەکانی ئەمریکا بۆردومانی چەند پێگەیەکی سەربازییان لە رۆژئاوای روباری فورات لە دێرەزوور کرد.


سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، شەوى رابردوو، ھێزەکانی ئەمریکا بۆردومانی چەند پێگەیەکی سەربازییان لە رۆژئاوای روباری فورات لە دێرەزوور لە سوریا کرد.

بەگوێرەى ماڵپەڕى سۆمەریە نیوز کە لەزارى سەرچاوەیەکى ئەمنییەوە بڵاویکردووەتەوە، ھێزەکانی ئەمریکا کە لە کێڵگەی نەوتی عەمر جێگیرکراون بە موشەک بۆردومانی چەند پێگەیەکی سەربازییان لە رۆژئاوای روباری فورات کرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا دیار نییە ئەو ھێزەی بۆردومانکراوە سەر حکومەتی سوریایە یان گروپەکانی نزیک لە ئێرانن و زیانەکانی بۆردومانەکەش نەزانراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ھێزەکانی ئەمریکا بە فڕۆکەی جەنگی پێنج بنکە و شوێنی عەمبارکردنی چەکی حزبوڵایان لە عێراق بۆردومانکرد لەکاردانەوەى هێرشەکانى سەر بنکەى تاجى لە بەغدا کە تیایدا دوو سەربازى ئەمریکى و سەربازێکى بەریتانى کوژران.