سەردێڕ:

شێوەی ئایفۆن ١٢ چۆن دەبێت؟

فۆتۆ: 
2020-03-13

12760 جار خوێندراوەتەوە

  ی" EverythingApplePro " كەناڵیبەناوبانگ لە یوتیوب وردەکاری نوێترین مۆبایلی ئایفۆن-١٢ی بڵاوکردووەتەوە کە وابڕیارە لە ئەمساڵدا بخرێتە بازاڕەکانەوە.

بەپێی زانیارییە دزە پێکراوەکان ئەپڵ بۆ ئەمساڵ ژمارەیەک مۆبایلی ئایفۆن دەخاتە بەردەست، یەکێک لەوانە iPhone 12 Pro کە کۆکراوەی دیزاینی مۆبایلەکانی iPhone 11 Pro و مۆبایلی  iPhone 5.

مۆبایلە نوێیەکە لە کۆمەڵێک رەنگی ڕەش و سەوز و پەمەی و ئاڵتونی لەگەڵ رەساسی پێکدێت، سێ کامێرای هەیە کە دیقەیان ٦٤ مێگاپێکسڵە، ئاستی وێنەیان لە شەو و بارودۆخی ڕوناکی خراپدا بەرز دەبێت.

شێوازی وێنەکانی لە جۆری 3یە و وێنەی سێ دوورییە، وێنەکان بە شێوەی جێگیر و ئۆتۆماتیکی دەبێت.

چوارچێوەی مۆبایلی iPhone 12 Pro تەنکترە لە هەیکەلی مۆبایلەکانی تری، توانای  ڕامەكەی شەش گێگابایتە و دەتوانرێت بە تۆڕەکانی 5G کاربکات.

ئ.ل