سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

فۆتۆ: 
2020-03-12

6977 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٣٤ دۆلار و  ٢٨سەنتە و ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٣١ دۆلار و ٧٣ سەنتە.

 ئەوە لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بۆ نزمترین ئاستى دابەزى بە جۆرێک نرخەکەى لە ٣٠ دۆلار نزیکبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بۆ کەمتر لە ٣٠ دۆلار دابەزى، لەوکاتەوە نرخەکەى لە نێوان ٣٠ تا ٣٨ دۆلار روو لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوە دەکات.

دابەزینى نرخى نەوت، بەهۆى رێکنەکەوتنى وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیک و دەرەوەى ئۆپیک بۆ دابەزاندنى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت بۆ روبەڕوبوونەوەى ئەو قەیرانەى بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە ڕووى لەبازاڕى نەوتى جیهان کردووە، بەتایبەتى روسیا و سعودیە کە گەورەترین بەرهەمهێنەرى نەوتن لە دواى ئەمریکا لە جیهاندا.

‌بەپەلە