سەردێڕ:

ئاسیاسێڵ: ئامادەین بۆ بەردەستکردنی جیلی چوارەم

فۆتۆ: 
2020-03-11

5793 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی ئاسیاسێڵ رایگەیاند، ئاسیاسێڵ ئامادەیە بۆ ئەوەی بگۆڕێت بۆ جیلی چوارەم 4G)) و تەنیا رەزامەندی حکومەتی عێراق ماوە بۆ بەردەستکردنی.

عەبدوڵا حەسەن وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وەکو یەکەم تۆڕی پەیوەندی لە عێراق، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئامادەیە بۆ بەردەستکردنی خزمەتگوزارییەکانی لەسەر جیلی چوارەم "فۆرجی" لەکاتی بەدەستهێنانی مۆڵەت لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ بەشداربووانی بەردەستدەکەن.

جیلی چوارەم “4G”چییە؟

سیستمی فۆڕجی (نەوەی چوارەمی ئینتەرنێت) شوێنگرەوی سیستمی سریجی (نەوەی سێیەم)ە و خێراییەکەی دە هێندەی سیستمی پێشوو خێرایە. هاوکات، خێرایی زۆری داتاکانی، وا دەکات کە بەکارهێنان و یاریکردن بە مۆبایلە زیرەکەکان ئاسانتر و چێژی زیاتر بێت.