سەردێڕ:

یەکشەممەی داهاتوو موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو
فۆتۆ: 
2020-03-11

438863 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، هەولێر ، هێرش قادر

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی ڕایگەیاند، یەکشەممەی داهاتوو، موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردووی دیوان و لیوانکانی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە  وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، یەکشەممەی داهاتوو، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٠، موچەى دیوان و لیواکانی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر حکومەتى هەرێم سەرەتا موچەى وەزارەتی پێشمەرگە و پەروەردەی دابەشدەکرد و لە ئێستادا گۆڕانکاری بەسەر خشتەکەدا هاتووە.

ئەو موچەیەى دابەشدەکرێت موچەى مانگى ١٢ى ساڵى رابردووە و ١٣یەمین موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ساڵی ڕابردوو، حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند، یەکەمین موچەى بێ پاشەکەوتیش، موچەی مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٨ بوو.